"بارسێلۆنا رووده‌كاته دۆزه‌خ"
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال سوسیداد رووده‌كاته یاریگه‌ی (ئانۆیتا)، له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو هه‌میشه ئه‌م یاریگه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه دۆزه‌خ بووه، ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه‌ش هی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا بووه.
ئه‌م یاریگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا یاری لێ ده‌كات، هه‌میشه شوێنی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ره‌شی كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان بووه، به‌و پێیه‌ی بارسێلۆنا له دوایین 17 یاری خۆی له‌م یاریگه‌یه، ته‌نیا 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه و له 6 یاری دۆڕاوه و له 7 یاریش یه‌كسانبوونه‌وه.
دوایین جار كه بارسێلۆنا له‌م یاریگه‌یه رووبه‌ڕووی سوسیداد بۆته‌وه، به گۆڵێكی بێ‌وڵام شكست بۆته به‌شی و به‌ده‌ستبه‌تاڵی بۆ كه‌ته‌لۆنیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئه‌نجام بدات، به ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ كه‌ته‌لۆنیا بگه‌ڕێته‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 26 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت و به جیاوازی 4 خاڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی لالیگا دووره، یانه‌ی ریال سوسیدادیش به 22 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.