تره‌مپ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌گۆڕێت
AK24 هه‌ولێر:
رۆژی چوارشه‌ممه 7/11/2018 كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، باڵیۆزێكی نوێ، به‌ناوی ماسی‌و تۆله‌ر بۆ عێراق ده‌نێرێت كه ئێستا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكایه له یه‌مه‌ن و شوێنی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا ده‌گرێته‌وه.
دۆگلاس سیلیمان له ساڵی 2016 وه وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كار ده‌كات، به‌ڵام ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌یه‌وێت باڵیۆزی وڵاته‌كه له یه‌مه‌ن بخاته شوێنی ئه‌و.
سیلیمان له ماوه‌ی رابردوودا هاوشانی، برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كارده‌كات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پشكدار له به‌هێزكردنی رۆڵی ئێران له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێن، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بوونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا میسال ئالوسی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ساڵانه‌دا له واشنتن، ره‌خنه‌ی زۆری گرت و گووتی: "ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له عێراق قه‌بووڵ كردووه".
له دواین دیداریشیدا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری له‌باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، گله‌یی له رۆڵی لایه‌نگرانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا كردبوو.