فڕۆكەخانەیەكی سەربازی سووریا بۆردوومان كرا
K24 - ھەولێر
فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕ لە حیمس بۆردوومان كرا و ئەمریكا بە بۆردوومان كردنی ئەو فڕۆكەخانەیە تۆمەتبار دەكرێت و پێنتاگۆنیش رەتیدەكاتەوە ئەوان فڕۆكەخانەكەی سووریایان بۆردوومان كردبێت.
تەلەڤزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە: "شەوی رابردوو فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕ لە حیمس بۆردوومانكراوە و ژمارەیەكی زۆر كوژراو و بریندار ھەن".
ھەروەھا تەلەڤزیۆنی سووریا لە سەرچاوەیەكی سەربازی وڵاتەكەی ئەوەی خستووەتەڕوو: "توانیویانە ھەشت مووشەك تێكبشكێنن بەرلەوەی ئامانجەكانیان لە سووریا بپێكن".
میدیای فەرمی سووریا، ئەمریكا بە بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەكە تۆمەتبار دەكات.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاند: "فڕۆكەخانەی سەربازی تیفۆڕمان لە حیمس بۆردوومان نەكردووە".
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد: "لە بۆردوومانەكەدا 14 كەس كوژراون و لەنێو كوژراوەكاندا ژمارەیەك ئێرانی ھەن".
ئەمە دوای ئەوەدێت كە لە رۆژی 7ی ئەم مانگە هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا بە گازی ژەهراوی شاری دومایان لە ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات بۆردوومانکردووە، کە لەژێر دەستی چەکدارانی جەیشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە. چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا، ئاماژەیان بەوەشکرد کە بەهۆی هێرشەکە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی هەزار کەسی دیکەش دووچاری تەنگە نەفەسی هاتوون.
سەبارەت بە بەكارھێنانی گازی كیمیایی لە شاری دومایا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سووریای به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی خه‌ڵكی شاری دۆما تۆمه‌تبار ده‌كات و جه‌ختیكردەوە: "رووسیا و ئێران به‌رپرسن له پشتگیریكردنی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی، به‌ڵام باجی ئه‌م هێرشانه زۆر به‌گران له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستێت".
ھ.م