بەغدا مووچەی 122 هەزار چەکداری حەشدی دابین دەکات

"مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بارگرانییەكی زۆری لەسەر حكومەتی عێراق دروستكردووە"

K24 - ھەولێر

حكومەتی عێراق ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بە 122 ھەزار چەكدار بۆ بودجەی ساڵی داھاتوو دیاریكرد.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق لە بودجەی كارپێكراوی ساڵی 2018، ژمارەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بە 122 ھەزار كەس و فیرقەی تایبەتی پاسەوانی ناوچەی سەوزی بەغداش بە 12 ھەزار چەكدار دیاریكردووە.

چاودێرانی ئابووری عێراق پێیانوایە، بودجە و مووچەی چەكدارانی حەشدی شەعبی بارگرانییەكی زۆری لەسەر حكومەتی عێراق دروستكردووە، پێشتریش حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، گرووپەكانی حەشدی بە خەرجكردنی بەشێكی زۆری پارەی تەرخانكراو بۆیان  بۆ پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن تۆمەتباركرد.