ده‌وامی فه‌رمی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه راگیرا
K24- هه‌ڵه‌بجه:
ئه‌مرۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به سه‌رپه‌رشتی، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری ئه‌و شاره له‌باره‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌یان له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند، له‌وانه‌ش: راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه له هێزه ناوخۆییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان تا 11ی ئه‌م مانگه. هه‌روه‌ها بڕیار درا، ته‌واوی مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك كارمه‌ندێكی تووشی كۆرۆنا بووبێت، ده‌بێت به‌ركه‌وتووانی تووشبووه‌كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ دوور بخرێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له سه‌لامه‌تییان دڵنیا ده‌بنه‌وه و نابێت داوا له كه‌سی تووشبوو بكرێت په‌یوه‌ندی به ده‌وامه‌وه بكات.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانیش كه بڕیاره 11 مانگ به‌ڕێوه بچن، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان به رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌وه ئه‌نجام بدرێن و سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌وره‌ها ده‌بێت یانه، مه‌له‌وانگه، كافتریا، نێرگه‌له‌خانه و هۆڵی بۆنه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان به داخراوی بمێننه‌وه و پرسه و ئاهه‌نگ و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ماڵ و هۆڵه‌كان قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌مانه و چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ی دیكه ده‌ركران و جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی و رێكاره‌كانی خۆپارێزی كرایه‌وه.
H.B