حەشدی شەعبی لەکەرکووکەوە پەیامێكی سیاسی رادەگەیەنێت

"بەشداری شەڕەكە دەكەین"
kurdistan24.net

K24 - كەركووك

حەشدی شەعبی لە ئاھەنگێکیاندا لە شاری کەرکووک کە بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی شەڕی مووسڵەوە رێكیان خستبوو، دژایەتی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەشاری کەرکووک دووپاتکردەوە، لەزاری بەرپرسێکی باڵاشییانەوە حەشدی شەعبییان وەکوو پاڵەوانی پاراستنی خەڵکی کەرکووک نیشاندا، ھەرلەوێشەوە رایاگەیاند، بەشداری لە شەڕی رزگارکردنەوەی تەلەعفەر و حەویجە دەکەن و گوێ بەھیچ ھێزو لایەنێك نادەن.