پێگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی سیناریۆكانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ده‌یلی بیست"ـی ئه‌مه‌ریكی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر بابه‌تێك كه به سیناریۆكانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ناوی ده‌بات و باسی ده‌رهاویشته‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كات.
پێگه‌كه ئاشكرای كردووه ژماره‌یه‌كی زۆری شاره‌زایان هۆشدارییان داوه ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ ئه‌و رێگایه ببرێت كارێكی هه‌ڵه ده‌بێت.
به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌رده‌می ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما كاریكردووه ده‌ڵێت: "قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی دیار و باڵا نییه به‌ڵكو سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسییه له ئێران، به ئاستێك ئه‌گه‌ر بكرێته ئامانج ئێرانییه‌كان زۆر تووڕه ده‌بن و ده‌بێته هۆی درووستبوونی گرژییه‌كی زۆر".
هه‌ر چه‌نده پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ره‌تیده‌كاته‌وه واشنتن پرسی كوشتنی سوله‌یمانی خستبێته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام سوله‌یمانی له كاتی هاتووچۆیدا له عێراق و سووریا رێوشوێنی ئه‌منی توند ده‌گرێته‌به‌ر و ئه‌و بابه‌ته‌ی به جددی وه‌رگرتووه و راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه كۆشكی سپی له پێشبڕكێی ئه‌وه‌دایه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانێكی له‌و شێوه بدرێت و ئه‌وه‌ش له دوژمنایه‌تی پیاوانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ئێران سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌شێكیان زۆر توندن.
ده‌یلی بیست ده‌ڵێت، ساڵی 2008 قاسم سوله‌یمانی جه‌نه‌راڵ ده‌یڤید پترایۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئه‌مه‌ریكای ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ته‌نها خۆی ده‌توانێت هێرشی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رابگرێت، واشنتنیش توانی سه‌ركه‌وتوو بێت له رێگه‌ی به‌رپرسه عێراقی و كورده‌كان و به‌رپرسانی دیكه‌وه ناراسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی بگاته ده‌ره‌نجامێك.
به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه واشنتن بیرۆكه‌ی به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی شه‌ن و كه‌و كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له هێرش و په‌لاماری میلیشیاكانی ناو عێراق بپارێزێت كه ساڵی 2011 له عێراق كشانه‌وه.
به‌ڵام پێگه ئه‌مه‌ریكییه‌كه وایده‌بینێ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یان ئیسرائیل به‌هۆی بۆمبارانی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فه‌رۆكه‌وانه‌وه له سووریا بیكوژن و له به‌رامبه‌ریشدا ئێران باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا یان باڵه‌خانه‌یه‌كی تره‌مپ بكاته ئامانج.
مایكل نایتس توێژه‌ر له په‌یمانگای واشنتن ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له كوشتنی فه‌رمانده‌یه‌ك پاشگه‌زبووه‌ته‌وه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێكراوه فه‌رمانده‌یه‌كی حزبوڵلا بێت له باشووری سووریا، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بووه كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه قاسم سوله‌یمانی له‌و ناوچه‌یه‌دا بێت، چونكه به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و خه‌می ئه‌وه‌یان هه‌بووه به‌هۆی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئاگری شه‌ڕێكی راسته‌وخۆی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵبگیرسێت.
به‌ڵام یۆسی كۆپه‌رفاسه‌ر، جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراوی ئیسرائیلی به‌دووری ده‌زانێن كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ببێته هۆی درووستبوونی گرژییه‌كی زۆر گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا و له مه‌ترسییه‌كانی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بكوژرێت یان به‌هۆی هێرشێكی ئیسرائیله‌وه بێت، به‌رپرسانی رژێمی ئێران بایی هێنده حیكمه‌تیان هه‌یه جووڵه‌یه‌ك نه‌كه‌ن ببێته هۆی درووستبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گشتگیر له ناوچه‌كه‌دا".