ئەوروپییەكان ساڵانە 130 ملیار یۆرۆ بۆ مادە كحولییەكان تەرخان دەكەن
K24 - ھەولێر
خواردنه‌وه كحولییه‌كان كه بهرهەمهێنانی له ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا له سه‌ده‌كانی رابردوودا ده‌ستی پێكردووه، رۆژ دوایی رۆژ به تام و جۆری جیاوازه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌بینرێت و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهاتیش بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی به تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مه جگه له چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌مەریكیش كه داهاتی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان ئابووری وڵاته‌كه‌یانی بووژاندوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا زۆرترین پاره بۆ كڕینی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی وه‌ك ڤودكا، وێسكی، شه‌راب و بیره ته‌رخان ده‌كه‌ن به جۆرێك كه ساڵانه به بڕی 130 ملیار یۆرۆ خەرج دەكەن و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و رێژه زۆره له خواردنه‌وه كحولییه‌كان له وڵاتانی ئه‌وروپیدا.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كانی رێكخراوی ته‌ندوستی جیهانی، دانیشتوانی ئیستونیا و لاتفیا ولیتوانیا زۆرترین پاره‌یان له نێوان وڵاتان ئه‌وروپیدا بۆ كڕینی خواردنه‌وه كحولییه‌كان ته‌رخانكردووه و كه‌مترین به‌كارهێنه‌رانیش وڵاتانی ئیسپانیا، یونان و ئیتالیان.
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی جگه له ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێناین خواردنه‌وه كحولییه‌كان پێداویستی ناوخۆییان پڕ ده‌كه‌نه‌وه به رێژه‌یه‌كی زۆریش بۆ وڵاتانی دیكه‌ی جیهان هه‌نارده ده‌كه‌ن، هاوكات بوونه‌ته هۆكاری راكێشانی گه‌شتیارێكی زۆریش بۆ وڵاته‌كانیان به بۆنه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان.