كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له سووریا له‌نێوان سه‌ركه‌وتن و له‌ده‌ستداندا
K24- هه‌ولێر:
دوای دوو ساڵ شه‌ركردن و مانه‌وه‌یان له نێو خاكی سوریا، به‌فه‌رمانێكی ڤلادیمێر پوتین، به‌شێكی زۆری هێزه سه‌ربازییه‌كان له سوریا كشانه‌وه و گه‌یشتنه‌وه رووسیا.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش له سووریا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وان سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ست هێناوه، له ئێستادا مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه زۆره به پێویست نازانن. ئاشكراشيكرد, توانای دارایی مۆسكۆ سنورداره و ناتوانن پاڵپشتی هێزێكی زۆری سه‌ربازی له سووریا بكه‌ن.
رۆژهه‌ڵاتناسێكيش پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی رووسیا، به‌گومانه‌وه ده‌روانێته ئه‌م سه‌ركه‌وتنه و پێی وایه: كه رووسیا قۆناغی سه‌ختری له پێشه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، راسته له‌رواڵه‌ته‌وه رووسیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و توانی هاوكێشه‌ی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگؤڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه، ئاخۆی مۆسكۆ ده‌توانێت تاسه‌ر پارێزگاری له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی بكات، كه له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناون؟!
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سووریا، ڤلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا به‌كۆتا هاتووه و، جگه له بنكه‌ی سه‌ربازی حمێمیم و ته‌رتوس، هێزه‌كانی له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌كشێنێته‌وه.