له سلێمانی كه‌سێكی دیكه به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - سلێمانی:
ئازاد هەورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
ئازاد هه‌ورامی گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 64 ساڵ بووه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له سه‌ره‌تای په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 17 كه‌س.