وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: دوای وتاره‌كه‌ی تره‌مپ به وردی چاودێری ئێران ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای وتاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی ستراتیژی نوێی وڵاته‌كه‌ى له دژی ئێران، به وردی چاودێری جموجۆڵه‌كانی تاران ده‌كه‌ین.
جه‌یمس ماتیس راشیگه‌یاند، تا ئێستا هیچ جموجۆڵێكی نائاساییمان به‌دی نه‌كردووه، به‌ڵام له نزیكه‌وه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر كار و چالاكی و جموجۆڵه‌كانییان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كه‌مێك پێش ئێستا، دۆناڵد تره‌مپ، ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، تاران له رێگه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه هاوكاری گرووپه تیرۆریستییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن چالاكییه‌كانییان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سنووردار بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێران دوای رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1، جموجۆڵه‌كانی زیاتر بووه.