ئیسرائیل هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنی فڕۆكه رووسییه‌كه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 18ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018 بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌ی ئێل 20ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له سووریا، 15 سه‌رباز گیانییان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، كه له‌و كاته‌دا له ئاسمانی لازقیه‌ی سووریا بوونه، كه‌شێكی "مه‌ترسیدار"یان هێناوه‌ته ئارا و فڕۆكه رووسییه‌كه‌یان به‌ره‌و رێڕه‌وی به‌رگری ئاسمانی سووریاوه پاڵداوه.
مۆسكۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر رادار ونبووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، چه‌ند ئامانجێكیان له‌ناوخۆی سووریا بۆردومانكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا هاتووه: "دوو فڕۆكه‌وانی سه‌ربازی ئیسرائیل، فڕۆكه رووسییه‌كه‌یان كردووه‌ته قه‌ڵغانێك بۆ خۆیان و ئاراسته‌ی رێڕه‌وی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سووریایان كردووه و وایان لێكردووه ببێته ئامانجی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كییه‌كان".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی فڕۆكه‌وانه رووسه‌كه بووه، هێنده نه‌بووه بتوانێت له‌و ناوچه مه‌ترسیداره دووربكه‌وێته و بووه‌ته ئامانجی مووشه‌كه‌كان.
مۆسكۆ لای خۆیه‌وه ئه‌و كرده‌وه‌یه به "بێزاركه‌ر" وه‌سف كردووه و رایگه‌یاند، كاره‌كه له دژی رووسیا ئه‌نجامدراوه و مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بێت و له رێگه‌ی "گونجاو" و كاتی خۆیدا وه‌ڵامی ئه‌و كاره "نابه‌رپرسیارانه‌ی" ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: العربی پۆست
ئ. م