عه‌بادی له باشووری مه‌خمووره
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 20/9/2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی ھێزه چه‌كداره‌كانی بۆ باسكردنی ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه‌كانیرۆژهه‌ڵاتی دیجله و رۆژئاوای كه‌ركووك و حه‌ویجه، گه‌یشته باشووری مه‌خموور و گه‌یاره.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق "حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشتووه‌ته مه‌خموور بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كان و پلانی رزگاركردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دیجله و رۆژئاوای كه‌ركووك و حه‌ویجه بكات".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "له‌و سه‌ردانه‌دا عه‌بادی چاوی به فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان و فیرقه و به‌رپرسانی سه‌ربازی ده‌كه‌وێت".