"كریستیانۆ و ساری گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پلانه‌كه‌ی پێشووی په‌شیمان بووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر پلانێكی نوێ له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ رێككه‌وتووه.
له‌سه‌ر پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا لێدوانه‌كانی ماوریزۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌رامبه‌ر بۆڵۆنیا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ساری له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: له دوایین راهێنانه‌كاندا بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌یه‌كه‌وه گفتووگۆمان كردووه و ئه‌و داوای كردووه بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ هێرشبه‌ری باڵه‌كان، منیش داوایه‌كه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ ده‌كه‌م و ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشتر 700 گۆڵی له‌و شوێنه كردووه.
ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌ڵێت: له یاری رابردوو وه‌كو یاریزانێكی سه‌ره‌ڕمی ژماره 9 له پێشه‌وه یاریم به كریستیانۆ كرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كریستیانۆ وه‌كو جاران توانای جه‌سته‌یی به‌هێز نییه، به‌ڵام متمانه‌م به‌و یاریزانه هه‌یه هه‌ر له شوێنی جارانی خۆی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.
ساری ده‌شڵێت: راسته كێشه‌ی گۆڵنه‌كردنمان هه‌بوو، به‌ڵام كارمان له‌سه‌ر كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی سرووشتی له یارییه‌كانی داهاتوو به‌هێزتر ده‌بین.
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی 27ـه‌می سێریا ئه‌ی، یانه‌ی یوڤێنتۆس له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی بۆڵۆنیا، یانه‌ی یوڤی به كۆكردنه‌وه‌ی 63 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له یانه‌ی لازیۆی دووه‌م دووره.