روونكردنەوە لەسەر كاتەكانی بڕانی كارەبای نیشتمانی دەدرێت
K24 - ھەولێر
حوسێن ئه‌حمه‌د قادر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، ده‌نگۆی پچڕانی كاره‌بای بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر ره‌تكرده‌وه و له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ته‌نها ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له 18 كاتژمێرەوە كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 13 كاتژمێر و به هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌بای نیشتمانی نابڕێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر، بە كوردستان24 گوت: "ھەواڵی كوژاندنەوەی ھەردوو وێستگەی كارەبای ھەولێر و سەیدسادق، لەلایەن ھاووڵاتییانەوە بە ھەڵە تێگەیشتنێك لێی ھەبووە، كە كارەبا نامێنێت، بەڵام لێرەوە رایدەگەیەنین كە كارەبا دەمێنێت، بەڵام كاتەكانی پێدانی كارەبا كەمدەبێتەوە، ئێستا نزیكەی 17 تا 18 كاتژمێر كارەبا بە ھاووڵاتییان دەدرێت، لەو كاتەدا كە رۆژی ھەینی داھاتوو دەكات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا دەبێ 12 تا 13 كاتژمێر، ھەروەھا ھەماھەنگیش لەگەڵ موەلیدە ئەھلیییەكان كراوە".
راشیگەیاند: "پێشبینی دەكەین لەم مانگەوە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بێت".