په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ناتۆ گرژی تێده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
توركیا داوا له برێت مه‌كگۆرگ، داوای گۆڕینی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م وڵاته جێبهێڵێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت" توركیا به‌شداری هیچ ئۆپه‌راسیۆنیكی دژی داعش ناكات ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به‌شداری له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بكه‌ن.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند" نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، "مه‌كگۆرگ" هاوكاریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه ده‌كات و به گۆڕینی ئه‌و كه‌سه سوودێكی زۆرمان پێده‌گات".
هه‌روه‌ها گووتی" بۆ به‌شداری شه‌ڕ له دژی داعش مه‌رجمان هه‌یه و له هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك به‌شداری ناكه‌ین كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ی تێدا بێت.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌مریكا به‌رهه‌مدار بوو برایانه بووه.
ده‌رباره‌ی بوونی هێزی وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تله‌سی " ناتۆ" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتی" ناتۆ ناتوانێت ئاسمانی وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت و هێزه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیاش كه له بنكه‌ی سه‌ربازی ئینجه‌رلیك بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئازادن له‌وه‌ی بكشێنه‌وه.
سه‌رچاوه: TRT العربیة