لە رووداوێكدا لە ماجدی لاندی ھەولێر 5 كەس بوونە قوربانی

رووداوەكە لە یەكێك لە یارییەكان بووە

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو بەھۆی رووداوێك لە شاری یاری ماجدی لاندی ھەولێر، سێ كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24: "رووداوەكەی شاری یاری ماجدی لاندی شاری ھەولێر درەنگانی شەوی رابردوو بووە و رووداوەكە بەھۆی لادانی یاری "سكة الموت" بووە، لە ئەنجامدا خوشك و برایەك و خزمێكی دیكەیان گیانیان لە دەستداوە و دوو كەسی دیكەش برینداربوون".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتریش رووداوی ھاوشێوەی دیكە لە كوردستان روویداوە، یەكێك لەو رووداوانەش رووداوەكەی چاڤیلاندی سلێمانی بوو كە بەھۆیەوە چەند منداڵێك بوونە قوربانی.

ھ.م