ئه‌و شوقانه‌ی له‌ کەرکووک به‌كورد درابوون لێیان ده‌سه‌ندرێنه‌وه‌ و دووباره‌ دابەشدەکرێنەوە

پارێزگاری کەرکووک بە وەکاڵەت داوا لە فەرمانگەی نیشتەجێبوون دەکات سەرجەم ماڵەکانی دەربکرێن و جارێکی تر دابەشبکرێنەوە
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

پارێزگاری کەرکوک بە وەکاڵەت بەبیانۆی دابەشکردنی یەکەکانی نشتەجێبوون کە ناسراون بە شوقەکانی "پەنجا عەلی و سەیادە"، بە شێوەیەکی ھەرەمەکی لە نوسراوێکدا داوا لە فەرمانگەی نیشتەجێبوون دەکات، سەرجەم ماڵەکانی دەربکرێن و جارێکی تر دابەشبکرێنەوە.

بەشێک لە کەسوکاری پێشمەرگە شەھید و بریندارەکانیش کە سوودمەندی ئەو یەکە نشتەجێبونانە بوون و ئاوارەی شاری ھەولێرن، لەو بریارە نیگەرانن.