فه‌رهاد عه‌ونى: له پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هيچ كتێبێكى توندڕه‌وى نمايش نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رهاد عه‌ونى نه‌قيبى پێشووى سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان، تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، ئه‌مساڵ له پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كتێبى هه‌ولێر، كتێبى توندڕه‌وى نمايش نه‌كراوون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌يه‌كى دڵخۆشكه‌ره.
فه‌رهاد عه‌ونى گوتيشى: له دواى ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانه‌وه رێڕه‌وى رۆشنيرى كورد گۆڕ‌انى به‌خۆوه بينيوه و زمانى سه‌ره‌كى رۆشنبيرى و خوێنده‌وارى عه‌ره‌بى نييه. به‌ڵام بۆ نه‌وه‌كانى پێشتر سه‌رچاوه عه‌ره‌بييه‌كان بۆ رۆشنبيرى كورد سه‌رچاوه‌ى زانين و وه‌رگرتنن.
فه‌رهاد عه‌ونى ره‌خنه‌شى له كايه‌ى ميدياى كورديى گرت و گوتى: ئێمه كێشه‌يه‌كمان هه‌يه، كه به‌رده‌وام بۆ خۆمان ده‌نووسين و ده‌خوێنينه‌وه و خۆمان قسه ده‌كه‌ين و خۆمان ده‌يبيستين، كه ئه‌مه گرفته و ئێمه نه‌مانتوانيوه له قاوغى خۆمان ده‌رباز بين و پێويستمان به چه‌ندين كه‌ناڵ هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى گوتارى كورديى ئاراسته‌ى عه‌قڵى عه‌ره‌بى، توركى، فارسى بكات و راسته‌قينه‌ى پرسى كوردييان بۆ روون بكاته‌وه.