پارتى و يه‌كێتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگى پێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دەنگی هێزه‌كانی پێشمەرگە بە بڕیارێکی سیاسی دەزانن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پارتی ديموكراتى كوردستان و یەکێتی نيشتيمانى كوردستان  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دەنگی هێزه‌كانی پێشمەرگە بە بڕیارێکی سیاسی دەزانن و چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵين. لە بەرامبەر ئەوەشدا هەڵوێستی سیاسی و یاسای توندیان دەبێت، بەرپرسێکی پارتیش رايگه‌ياند، رەتکردنەوەی دەنگی پێشمەرگە قبوڵ ناکەین هەموو رێگەیه‌ک دەگرینە بەر.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ھەزاران پێشمەرگە و کارمەندی ھێزەکانی ناوخۆ لەسلێمانی خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و دەنگی ناڕەزايى و نیگه‌رانیان لەبەرامبەر ھەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانیان پیشاندا.

هاوكات ھۆشداریشیاندا لەوەی کە بێدەنگ نابن ئەگەر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیارەکە ھەڵنەوەشێنێتەوە.