به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 ماراسۆنێك له هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام ده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، رۆژی یه‌كشه‌ممه، 17ی ئادار/ مارسی 2019، له 31ه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ماراسۆنێك ئه‌نجام ده‌درێت.
بێلان عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان رایگه‌یاند، ماراسۆنه‌كه به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24 ده‌بێت و له به‌رده‌م پاڕكی ناحیه‌ی سیروان ده‌ست پێ ده‌كات و له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه، له پارێزگاكه، كۆتایی دێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، درێژیی ماوه‌كه 5 هه‌زار مه‌تر (5 كیلۆمه‌تره)، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ژماره‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، كه له 16ی ئاداری 1988، به چه‌كی كیمیایی شه‌هید كران.
بێلان عه‌بدوڵڵا راشیگه‌یاند، ئه‌مه بۆ سێیه‌م ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك ماراسۆنه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه جگه له ئه‌نجومه‌نه‌كه، به هاوبه‌شیی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و 48 رێكخراوی دیكه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه.
روونیشی كرده‌وه، زیاتر له هه‌زار كه‌س له كوڕان و كچان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ناوی خۆیان نووسیوه و به‌شداریی له ماراسۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، كۆی گشتیی خه‌ڵاته‌كان، 25 خه‌ڵاته، 9یان خه‌ڵاتی گرانبه‌هان، بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م دیاریكراون، له‌سه‌ر ئاسته‌كانی كوڕان، كچان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان.
هه‌رچی 16 خه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه‌یه، مه‌دالیایه‌كه به لۆگۆی رێكخراوه‌كه و به‌سه‌ر به‌شداربووانی دیكه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئ. م