رێككه‌وتنی یه‌كێتی و لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی راكان جبووری ره‌ت ده‌كرێته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
ھێز و لایەنە سیاسییەکان دژی ڕێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و عەرەب و تورکمان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دێنه ده‌نگ، كه ئاماژه بۆ مانەوەی ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی شارەکە، لە پۆستەکەی تا ھەڵبژاردنی داھاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات.
ناوەڕۆكى رێکكەوتنەکە ئاراستەی بەغدا کراوە، بۆ ئەوەی سه‌رۆكوه‌زیران رەزامەندیی لەسەر بدات، بەڵام ھێشتا بەرپرسانی بەغدا بەو ڕێکكەوتنە ڕازی نه‌بوونه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له نووسراوێكدا كه واژۆی چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی له‌سه‌ره، رێككه‌وتنی ئه‌و سێ لایه‌نه له باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان، ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
رێكکەوتنەکەی یەکێتی و لیستی تورکمانی و عەرەبی نێو ئەنجومەن زۆری نەخایاند، رەخنە و گلەییەکی زۆر ھاتە سەر ئەو حزبە، نەك ھەر ئەمە، بەڵکوو لەنێو خودی فراکسیۆنی یەکێتی لە نێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك، بۆچوونی جیاواز دروست بوو.
ھەر لەسەر ھەمان بابەت، لایەنە کوردستانیيەکان کۆبوونەتەوە ، ئەوانیش یەك بۆچوونن لەسەر ئەم پرسە و رەتی دەکەنەوە. یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە خاوەن سێ کورسیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکه، قسە لەسەر رێکكەوتنەكه دەکات.
رێكکەوتنەکەی یەکێتی و لیستی تورکمانی و عەرەبی ، بە جورێکە، کە دەبێت پارێزگار سێ جێگری ھەبێت و تەنھا یەک جێگری بۆ پێکھاتەی کورد دەبێت، ئەمە جگە لەوەی، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پارێزگار لە پێکھاتەی عەرەبی دەبێ.
ئ. م