بە ڤیدیۆ... شەڕی شەوی رابردووی پێشمەرگە و داعش لە دوزخورماتوو

تیمی كوردستان24 دیمەنی شەڕەكە تۆمار دەكات
kurdistan24.net

K24 - خورماتوو

پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی جەنگ لە دوزخورماتوو رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو داعش ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە گوندی زەرگەی لە میحوەری دوزخورماتوو، دوای شەڕ و پێكدادانی سەخت پێشمەرگە ھێرشەكەی داعشی تێكشاند".

پەیامنێرمان گوتیشی: "فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان بۆ پشتیوانی كردن لە ھێزی پێشمەرگە ھاتنە ئاسمانی ناوچەكە و بنكە و بارەگاكانی داعشیان بە سەختی بۆردوومان كرد".

تیمی كوردستان24، لە كاتی بەردەوامبوونی شەڕەكە گەیشتنە سەنگەرەكانی پێشمەرگە و دیمەنەكانی شەڕ و سەركەوتنی پێشمەرگەیان تۆماركردووە.