"كام لایه‌ن زیاتر ئه‌زیه‌تی كورد ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت"
K24- هه‌ولێر:
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به پێشێلكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه جێناكۆكه‌كان رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خه‌ته بۆئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌داخراوی نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ رێكه‌وتنێكی سیاسی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كراوه.
له‌و كۆنفرانسه‌دا كه له ده‌ڤه‌ری خانكێ بۆ خه‌ڵكی شنگال و ناوچه جێناكۆكه‌كان سازكرا، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتی، بابه‌تی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد، له‌به‌غدا بووه‌ته كاڵایه‌ك كه لایه‌نه سیاسییه مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنن، چونكه وه‌ك حیكمه‌ت ئاماژه‌ی پێكرد، كام لایه‌ن زیاتر ئه‌زیه‌تی كورد بدات، ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و قسه و گوتارانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ده‌یدات، ته‌نیا لێدوانی میدیایین و تائێستا هیچ له‌و لێدوانانه‌ی نه‌بوونه‌ته فه‌رمان له‌سه‌ر نووسراوی فه‌رمی و گوتی، ئه‌گه‌ر عه‌بادی راست ده‌كات، بابێت به‌یه‌كه‌وه ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختیشی كرده‌وه، تا به‌غدا بیر له چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و به‌كارهێنانی هێز له دژی كورد بكاته‌وه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.