بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غاز كەسێك گیانی لەدەستدا

كەسێكی دیكەش برینداربوو

K24 - سلێمانی

بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غاز لە سەید سادق، ھاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ 21/6/2018، لە قەزای سەید سادق و لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵی غاز هاووڵاتییەك بەناوی نەژاد كەریم مەحموود، لەدایكبووی ،1988 گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو".

وەك لە راگەیەندراەكە ھاتووە: "دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كرا".

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس: "ئەو رووداوە لە ئەنجامی تێكردنەوەی غاز و تەقینەوەی بتڵەكەی بووە".

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە".

ھ.م

بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غاز كەسێك گیانی لەدەستدا
بەھۆی تەقینەوەی بتڵی غاز كەسێك گیانی لەدەستدا