پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكانی دەدات

چەند پرسێك تاوتوێ دەكرێن

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆببێتەوە و دەنگ لەسەر لیژنە ھەمیشەییەكان بدات.

راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی سێ بابەتی سەرەكی، یەكەمیان له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیارێكی تایبه‌ت به‌و پله ‌تایبه‌تانه‌ی به‌خشراون ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ دراون له‌ماوه‌ی كاربه‌ڕێكردندا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.

لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە، بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە. ھەروەھا بابەتی سێیەمیش تاوتوێكردنی سیستمی قبووڵ مەركەزی و رێكارەكانی تاقیكردنەوەكانی خوولی سێیەمی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقە، لەگەڵ فراوانكردنی پلانی وەرگرتن بۆ وەزارەتەكە، ئەوەش بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق.

ئەو سەردانەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ عێراق و ھەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە عادل عەبدولمەھدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی راسپێردراوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا چەندین شاندی عێراقی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و لایەنە سیاسییەكان كۆبوونەتەوە.