حه‌لبووسى: سعوودييه هاوكارمان بوو له له‌ناوبردنى داعش
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعوودييه، رايگه‌ياند، رياز هاوكارييه‌كى گرنگى عێراقى كرد بۆ له‌ناوبردنى رێكخراوى داعش.
دوێنێ حه‌لبووسى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شوراى سعوودييه، عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د بن ئيبراهيم ئال شێخ كۆبوويه‌وه و دواتر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: سعووديه رۆڵێكى گه‌وره‌ى گێڕا له له‌ناوبردنى داعش له عێراق.
هه‌روه‌ها گوتى: به چاكه و به‌خشش و پشتيوانى سعووديه، عێراق قۆناغه سه‌خته‌كه‌ى بڕيوه و توانيويه‌تى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى له ده‌ست داعش رزگار بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: عێراق و سعوودييه، چاره‌نووس و مێژوو و په‌يوه‌ندى به تينى هاوبه‌شيان به‌يه‌كه‌وه هه‌يه.