به وێنه.. نوێترین دیمەنی ئاگرەکەى ناحیەی مەیدانی سەر بە خانەقین ببینە
K24 - خانه‌قین:
تا ئێستا ئاگرەکەی "بانی خۆشك" لە ناحیەی مەیدانی سەر بە قه‌زای خانەقین، كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، كه له ئێواره‌ی رۆژی 19ی ئه‌یلوولی 2019، گڕی گرتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سەرەڕای هەوڵەکانی لایەنی پەیوەندیدار و هاووڵاتیانی ناوچەکە، ئاگرەکە تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
رێکخراوەکانی ژینگەپارێز لە ناوچەکە، داوای فریاکەوتنی خێرا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و شوێنه‌كه‌ی ئاگری گرتووه، ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به ئاسانی ده‌ستیان پێناگات.
فۆتۆ: کاروان یارە