خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند گردبوونه‌وه‌

له‌ به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی

K24 – هه‌ولێر:

له‌ به‌رده‌م گوندی ئه‌ڵمانی، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی پشكی بازرگانیان له‌ پڕۆژه‌ی چاڤی لاند كڕیوه‌، گردبوونه‌وه‌ و داوایان كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ مافیان بۆ بگێڕێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ خاوه‌ن پشكه‌كان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گوتی: ئه‌مڕۆ له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا، هیچ پۆلیسێكی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان ئاماده‌ نه‌بووه‌ و چه‌ند كه‌سێك په‌لاماری خاوه‌ن پشكه‌كانیان داوه‌.