مه‌سروور بارزانی بۆ ده‌نگده‌ران: پارتیتان پاداشت كرد
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه ده‌كات و سوپاسی ده‌نگده‌رانیش ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن و بۆ ده‌نگده‌رانی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ئێوه واتانكرد ده‌نگه‌كانتان ببیسترێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م به بۆنه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئێوه ده‌نگتان بیسترا و پاداشتی پارتیتان دایه‌وه كه وه‌ك پارتێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و خاوه‌ن پره‌نسیپی نیشتمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت".
هه‌ر له تویته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی كردووه بۆ سه‌رخستنی لیستی 183 پارتی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه رۆژی 30ی ئه‌یلوولی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، "له پێناو داهاتووێكی باشتر به بێماندووبوون كارتان كرد و هه‌موو شتێكتان به‌خشی".
هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رۆژی 30ی ئه‌یلوولی رابردوو ئه‌نجامدرا و شه‌وی رابردووش، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتاییش، پارتی 688 هه‌زار و 70 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و 45 كورسی په‌رله‌مانی داهاتووی مسۆگه‌ر كردووه.
ئ. م