"عادل عه‌بدولمه‌هدی ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری پشكپشكێنه بێت"
K24 - هه‌ولێر:
عه‌ون عه‌لاوی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی بنیات ده‌ڵێت: "كابینه تازه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، ناتوانێت خۆی له سیستمی پشكپشكێنه به‌دوور بگرێت، فشاره‌كان روونن له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌لاوی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "كابینه‌كه به‌و جۆره پێكدێت كه كوتله سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت، به‌و جۆره‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌می پشكپشكێنه، چونكه وه‌زیری وه‌زاره‌ته گرنگ و سیادییه‌كان به ره‌زامه‌ندی هێزه سیاسییه‌كان دیاری ده‌كرێن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان شوێنیان له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دا ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه دووربن له پۆسته سیادییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ دوای راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیش یه‌كلایی ببنه‌وه".
رۆژی 2/11/2018 دوا واده‌ی ده‌ستوورییه بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت.