ريفراندۆم.. يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى سه‌ربه‌خۆيى
K24 – هه‌ولێر:
فشاره نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و كێشه ناوخۆييه‌كان و قه‌يرانى دارايى و هه‌ڕه‌شه و هۆشداريدانى ده‌ره‌كى نه‌بوونه رێگر له به‌رده‌م سه‌رخستنى ئيراده‌ى كوردستانييان بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به يه‌كه‌م كه‌سايه‌تى هه‌ڵكه‌وتووى مێژووى كورد هه‌ژمار ده‌كرێت كه پرسى سه‌ربه‌خۆيى له ئه‌ده‌بياتى شۆڕشگێڕى و رێكخستنى ناوخۆيى جووڵانه‌وه‌ى رزگاريخوازييه‌وه برده ئاستى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى و كردييه باس‌وخواسى پايته‌خته گرنگه‌كانى جيهان.
بارزانى له ميانى وتاره‌كانيدا كه له ماوه‌ى يه‌ك مانگى رابردوودا بۆ ئاماده‌سازييه‌كانى ريفراندۆم پێشكه‌شيكردن، رايگه‌ياند، هه‌ڵه‌كانى رابردوو دووباره ناكه‌ينه‌وه و سوورده‌بين له‌سه‌ر داواكارييه‌كانمان و ريفراندۆم به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخه‌ين.
سه‌رۆك بارزانى چه‌ند جارێك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، كه فشارێكى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره له‌سه‌ر سه‌ركردايه‌تى كورد هه‌بووه بۆ دواخستنى ريفراندۆم، به‌ڵام ره‌تيكرده‌وه واده‌كه‌ى دوابخرێت و پرسياريشى له‌سه‌ر كۆى سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى وڵاتانى زلهێزى جيهان درووست كرد و گوتى: ئه‌وه ديموكراتيه‌كه‌تانه، ئه‌وه به‌ها و بنه‌ماكانى سياسه‌ت و مافى مرۆڤ و بانگه‌شه‌كانتانه.
هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌يارێتى وڵاتانى ده‌ره‌كى له ئاستى ناوخۆشدا چه‌ند لايه‌نێك نه‌يارى پرۆسه‌كه بوون.
دواجار ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم، دووپاتيكرده‌وه كه ريفراندۆم له واده‌ى خۆي‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت.
ئه‌مڕۆ هاووڵاتيانى كوردستان به جۆش و خرۆشه‌وه روويان له سندووقه‌كانى ده‌نگدان كرد.
به‌شدارى هاووڵاتيانى كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته جياجياكانه‌وه وه‌ك شاره‌زايانى سياسى له ئاستى ناوچه‌كه و جيهان باسى ده‌كه‌ن، په‌يامێكى يه‌كگرتووانه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه كه سه‌ربه‌خۆييان ده‌وێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه حكومه‌تى عێراق كه ساڵى رابردوو، هه‌ڵوێستێكى نه‌رمى هه‌بوو له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى له وتاره‌كانيدا ئاماژه‌ى پێكرد، له ئێستادا به هۆى هه‌ڵوێسته ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه بۆچوونى گۆڕاوه و كه‌وتووه‌ته به‌كارهێنانى زمانى هه‌ڕه‌شه.
له نوێترين پێشهاتدا ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ژماره‌يه‌ك بڕيارى له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه، له‌وانه له‌شكركێشى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 و داخستنى ده‌روازه سنوورييه‌كان و بڕينى پشكى هه‌رێم له خه‌رجييه سيادييه‌كان، كه ده‌رمان و خۆراك ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م بڕياره يه‌ك له دواى يه‌كانه‌ى عێراق دواى ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆك بارزانى له چه‌ند رۆژى رابردوودا ريگه‌ياند، هه‌ر بڕيارێك ده‌ده‌ن بيده‌ن و دڵنيابن بڕياره‌كانتان ناگه‌نه كوردستان. ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه چيديكه كورد وه‌ك په‌رله‌مانى فيدراڵى سه‌يرى په‌رله‌مانى عێراق ناكات و به‌ڵكو وه‌ك په‌رله‌مانێكى تائيفى و شۆڤينى ده‌يبينێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ دانيشتوانى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو روويان له سندوقه‌كانى ده‌نگدان كرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆيان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى هه‌رێمى كوردستان و داواى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكه‌ن.
له مێژوودا خه‌باتى سياسى و چه‌كدارى كورد به چه‌ندين وێستگه‌ى سه‌ركه‌وتن و شكستدا تێپه‌ڕيوه، به راى مێژوونووسان و شاره‌زايانى ئه‌و بواره، خاڵى لاوازى جووڵانه‌وه‌ى سياسى و چه‌كدارى كورد له رابردوودا ئه‌وه بووه كه پشتى به ئيراده‌ى ناوخۆيى نه‌به‌ستووه و زياتر چاوى له پشتيوانى و هه‌ڵوێستى ده‌ره‌كى بووه.
سه‌رۆك بارزانى له دوايين لێدوانى بۆ رۆژنامه‌نووسان رايگه‌ياند، ئێمه له رابردوو هه‌ڵه‌مان كرد كه 2003 چووينه‌وه به‌غدا و ئه‌وه‌شى گوت: خوا بمانگرێت ئه‌گه‌ر عيبره‌ت له رابردوو وه‌رنه‌گرين.
به گوێره‌ى راى شاره‌زايان، هه‌وڵه‌كانى ئێستاى بارزانى بۆ سه‌ربه‌خۆيى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌شێكه له سياسه‌تى راستكردنه‌وه‌ى ره‌وتى مێژوويى بزاڤى رزگاريخوازى كورد و سه‌رپێ خستنى ئه‌و ره‌وته‌يه بۆ گه‌يشتن به سه‌ربه‌خۆيى. به‌و پێيه‌ى بارزانى ته‌نيا به پشتيوانى خه‌ڵكى كوردستان توانى به‌ره‌نگارى فشاره ده‌ره‌كييه‌كان ببێته‌وه و يه‌كه‌مجاره به‌و جۆره كورد ئيراده‌ى خۆى به‌سه‌ر خواست و فشار و داواكارى و سياسه‌ت و پلانى ده‌ره‌كيدا سه‌ربخات.