300 ملیۆن دینار وه‌ك پێشینه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه زیانپێگه‌یشتووانی بۆمه‌له‌رزه ته‌رخانكرا
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت: سه‌باره‌ت به‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه بوه‌ته هۆی گه‌یاندنی زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵی له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له سنووری شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان، له كاتی ئه‌م كاره‌ساته دا، وه‌ك پێشینه‌ی به‌رده‌ست بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره هه‌نوكه‌ییه‌كان، بڕی (300) ملیۆن دینار ته‌رخان كرا به‌م شێوه‌یه لای خواره‌وه:-
1-بڕی (100) سه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی.
2-بڕی (100) سه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
3-بڕی (100) سه‌د ملیۆن دینار بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له كاتی ئێستاشدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بڕی (1 ملیار) دینار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه‌وه ته‌رخان كرا، بۆ چاككردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كانی ئاو و كاره‌با له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر داواكارى پارێزگاى سلێمانى.