كریستیانۆ 5%ـی مووچه‌كه‌ی بۆ جۆرجینا ته‌رخان كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شێك له مووچه‌ی مانگانه‌ی بۆ جۆرجینا رۆدریگێز ته‌رخان كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مانگانه كریستیانۆ 96 هه‌زار یۆرۆی پێشكه‌شی جۆرجینای كچه هاوڕێیه‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، جۆرجینا ئه‌م بڕه پاره‌یه وه‌كو دیارییه‌ك وه‌رده‌گرێت، جیا له‌و خه‌رجییه‌ی كه جۆرجینا بۆ چوار منداڵه‌كه‌ی رۆژانه خه‌رجی كردووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه له هاوینی 2018 ریال مه‌دریدی جێهێشت و روویكرده یوڤێنتۆس و ساڵانه 31 ملیۆن یۆرۆ مووچه‌كه‌یه‌تی، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ساڵێك كریستیانۆ پێشكه‌شی جۆرجینا ده‌كات نزیكه‌ی دوو ملیۆن یۆرۆیه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی 20 گۆڵی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس تۆمار كردووه، له 2017ـه‌وه له‌گه‌ڵ جۆرجینا رۆدریگێز په‌یوه‌ندی سۆزداری و خۆشه‌ویستییان هه‌یه و ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و به‌نیازن به فه‌رمی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری ساز بكه‌ن.