ناوی ئەو كاندیدانەی لە دھۆك زۆرترین دەنگیان ھێناوە ئاشكرا دەكرێت

كاندیدەكانی پارتی بە رێژەیەكی زۆر لە پێشەوەی ھەموو لیستەكانی دیكەن

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی داتایەك كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ژمارەیەك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك زۆرترین دەنگیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەستھێناوە.

بەپێی ریزبەندی ئەو داتایە، بەیار تاھیر، كاندیدی ژمارە 4 لە لیستی پارتی لە دھۆك 23 ھەزار و 217 دەنگی بە دەستھێناوە و دوای ئەویش دیار تەیب ژمارەی سێ لە لیستی پارتی 19 ھەزار و 989 دەنگی ھێناوە و ئارام ناجی ژمارە 19 لە ھەمان لیست 19 ھەزار و 893 كەس دەنگیان پێداوە و وەسفیە مەجید كاندیدی ژمارە 22 16 ھەزار و 342 دەنگی بە دەستھێناوە".

ھەر بوگوێرەی ریزبەندییەكە، ڤیان سەبری، كاندیدی ژمارە 1 لە لیستی پارتی 15 ھەزار و 976 دەنگی بە دەستھێناوە، ھەروەھا ھەندرێن لەزگین، كاندیدی ژمارە 15 ھەر لە لیستی پارتی 13 ھەزار و 128 دەنگی ھێناوە، دوای ئەویش ئەحمەد سلێمان كاندیدی ژمارە 2 لە لیستی پارتی لە پارێزگای دھۆك 13 ھەزار و 54 دەنگی بە دەست ھێناوە و دالیا فەرھاد كاندیدی ژمارە 21 لە لیستی پارتی 12 ھەزار و 878 دەنگی بە دەست ھێناوە.

ھ.م

ریزبەندی ناو و دەنگەكانی كاندیدەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك
ریزبەندی ناو و دەنگەكانی كاندیدەكانی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای دھۆك