رێگای بازنه‌یی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
پرۆژه‌ی رێگای بازنه‌یی 120 مه‌تری هه‌ولێر یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی رێگا خێراكان كه ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 38 كم به‌ده‌وری شاری هه‌ولێردا، كاری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی و كومپانیایه‌كی بیانی ئه‌نجام دراوه، ئه‌م به‌شه‌ی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كه بریتییه له 27 كم كه له دووساڵی رابردوودا توانراوه 20 كم له پرۆژه‌كه بخرێته خزمه‌تی هاوڵاتیان كه له سه‌ره‌تای شه‌قامی مووسڵ ده‌ستپێده‌كات و له شه‌قامی كۆیه كۆتایی دێت .
دوایین به‌شی پرۆژه‌كه به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی رێگای كۆیه به رێگای كه‌ركووكه كه ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی 7 كم ده‌بێت و چه‌ند به‌رزه پرد و ئینده‌ر پاسی تێدایه، سه‌رتیب سابیر ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی قیرتاوكردنی دوایین به‌شی له‌لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵیه‌كه ده‌ستیپێكردوه و ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌ی رێگای 120م خێرا نزیكه‌ی %60ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و ته‌واوی پلانه‌كان له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جی ده‌كرێ و پێشبینی ده‌كه‌ن له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ته‌واو ببێت.
به ته‌واو بوونی ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه نزیكه‌ی %75ی پرۆژه‌ی رێگای بازنه‌یی 120م ی خێرا ته‌واو ده‌بێت . ئه‌و به‌شه‌ی ده‌مینێت له رێگای كه‌ركووك بۆ رێگای مووسڵ ده‌ستپێده‌كات و ئه‌ویش كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر كه كۆمپانیایه‌كی بیانییه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كاره‌كانی راگرتوه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێر له ئێستادا سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌كه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره كاركردن له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه تێیدا وه‌ستێنراوه .
رێگای 120مه‌تری خێرا یه‌كێكه له‌و رێگایانه‌ی كه به‌گوێره‌ی ستاندارده جیهانیه‌كان دروستكراوه ، به‌ته‌واوبوونی ئه‌م بازنه‌یه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی شه‌قامه‌كانی ناوشاری هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د