پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سامپڵی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی دوما كۆده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پشكنه‌رانی رێكخراوی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی كیمیایی گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی دومای سووریا و ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ی سپامڵی هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر شاره‌كه كردووه، كه دوو هه‌فته به‌ر له‌ئێستا رژێمی سووریا له ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیایی بۆ سه‌ر شاره‌كه تۆمه‌تبار كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كه، تیمه‌كانییان به دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ن له یه‌كێك له شوێنه‌كان دوما، و ئه‌مڕۆ چه‌ند سامپڵێكی "هێرشه كیمیاییه‌كه‌یان" كۆكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئێستا ئه‌و رێكخراوه له هه‌وڵدایه هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی خۆی له باره‌ی دۆسیه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما تاووتوێ بكات و ره‌نگه جارێكی دیكه تیمه‌كانییان سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، پشكنه‌رانی رێكخراوه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كه‌ن، سامپڵه‌كان ره‌وانه‌ی تاقیگه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێن له وڵاتی هۆڵه‌ندا و دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانیش، راپۆرتی خۆیان بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی به‌شدار له رێككه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌خه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
رۆژی 7ی مانگ، رژێمی سووریا هێرشێكی بۆ سه‌ر شاری دومای ناوچه‌ی غوته‌ی رۆهه‌ڵاتی دیمه‌شق ئه‌نجامدا و وڵاتانی رۆژئاواش رایانگه‌یاند، هێرشه‌كه كیمیایی بووه.
دواتر له به‌ره‌به‌یانی 14ی نیسان، وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، هێرشێكی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر سێ پێگه‌ی سه‌ربازی سووریا له ناوچه‌كانی حیمس و حه‌له‌ب ئه‌نجامدا، گوایه له هێرشه‌كه "كیمیاییه‌كه" تێوه‌گلابوون و بنكه‌كانییان مووشه‌كباران كرد.
ا. م