یادی 32 ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە
K24- دووكان:
لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەنفال لە شارۆچکەی دووکان، یادی 32 ساڵەی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە.
حاجی عەبدوڵڵا، كه ژمارهیهكی زۆر له كهس و كاری ئهنفالكراوه، دوای دانانی 32 ـهمین تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری ۲۱ ئەندامی بنەماڵەکەی، خۆی دەڵێت: "هەشتیان جەرگی خۆم بوون".
حاجی عبداڵڵا دەڵێت: لەژیانمدا 2 جار سەدام حسێنم لەنزیکەوە بینیووە، جارێکیان بۆ سۆراغی کەس و کارەکەم لە کۆشکی کۆماری و جارێکی تریش لە قەفەزی تاوانباری بۆ شایەتیدان لەسەری.
تاقانهیهكی ئهنفالیش به ناوی شهماڵ محهمهد، كه لەناو حەوت ئەندامی خێزانەکەی تەنها خۆی لە ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ڕزگاری بووە دهڵێت: کارەساتەکە بۆمن 2 جار سەخت بوو، جارێك لەدەستدانی کەسە نزیکەکان، جارێکی دیكهش گەورەبوون لە بێنازی و بێ کەسیدا.
لە ۲۳ی شوباتی ساڵی 1988 حکومەتی بەعس بە پشتیوانی سوپا و هێزێکی زۆری زەمینی و ئاسمانی، پرۆسەی قۆناغی یەکەمی شاڵاوی ئەنفالی لە دۆڵی جافایەتی دەست پێکرد، لەو شاڵاوەدا ۳۰ گوند تەختی زەوی کران و ٤۸۲ هاوڵاتیش لە ژن و منداڵان و گەنج و پیر ئەنفال کران و ئەوانی تر ئاوارەی ئێران و ناوچەکانێ تری کوردستان بوون یان لە ئۆردوگا زۆرەملێکان بەدەست بەسەری هێڵرانەوە.
H.B