شێوەكارێكی کورد کۆچی دوایی کرد

"خاوەنی چەندین كاری ناوازە بوو"

K24 - ھەولێر

دوایی چەند رۆژێك مانەوە لەژێر چاودێری چڕی پزیشكی، هونەرمەندی شێوەکار مەجید خدر، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 21/2/2018 لە یەکێك لەنەخۆشخانەکانی هەولێر کۆچی دواییکرد.

زیاد کەریم، بەرێوبەری چالاکیی قوتابخانەکانی دەوروبەری ھەولێر بە کوردستان24 راگەیاند: "مەجید خدر، شێوەکار و بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی دەشتی هەولێر، ماوەی چەند رۆژێکبوو بەهۆی جەڵتەی مێشك لەژێر چاودێری چڕی پزیشكی دابوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆچی دواییکرد".

گوتیشی: "مەجید خدر کەسێکی دڵسۆزی پیشەكەی بوو، ماوەی 20 ساڵە لەبواری شێوەکارێکی کاری دەکرد و خاوەنی چەندین كاری ناوازە بوو".

مەجید خدر ساڵی 1969 لەدایکبووە لە تەمەنی لاویدا دەستی بەکاری هونەری کردووەو چەندین پێشانگای تایبەتی و هاوبەشی کردووەتەوە.