ئه‌نقه‌ره: له سێ ويلايه‌تى توركيا 18 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، له چه‌ند كاتژمێرى رابردووى ئۆپراسيۆنى هێزه ئه‌منييه‌كان له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى توركيا، 18 چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندووه، له ئاكامى پێكدادانى هێزه ئه‌منييه‌كان و چه‌كدارانى په‌كه‌كه 18 چه‌كدار كوژراوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، له به‌ياننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و چه‌كدارانه 11يان له ويلايه‌تى عوسمانييه و 3يان له ديار به‌كر و 4يان له شه‌رناخ كوژراوون.
به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دووپاتيكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ويلايه‌تانه‌ى توركيا به‌رده‌وامه.
تا ئێستا سه‌رچاوه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان، (په‌كه‌كه) هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانانه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
هاوكات په‌كه‌كه سه‌باره‌ت به زيانه گيانييه‌كانى هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه.
ئ.ر