باشووری کوردستان خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم دادگای سلێمانی بەردەوامە

خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم دادگای سلێمانی بەردەوامە

K24 – سلێمانی

خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم دادگای سلێمانی بەردەوامە و داوا دەكەن ئەو مامۆستایانەی دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

كاروان رەحمان پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "خۆپێشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لەبەردەم دادگای سلێمانی بەردەوامە و دەڵێن، تا ھاوڕێكانیان ئازاد نەكرێن بەردەم دادگا چۆڵ ناكەن".

روونیكردەوە: "ئەمڕۆ 13 مامۆستا لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان دەستگیركراون كە 7 كەسیان لە ئەنجوومەنی دەستەی مامۆستایانی ناڕازین".