سه‌رۆك بارزانی: په‌شیمان نیم له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕی ئه‌مریكی، كه یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیه‌تی له‌دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند په‌شیمان نییه له‌وه‌ی ریفراندۆمی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆی پشتگیرییكردنی ئه‌مریكا له حكوومه‌تی عێراق له‌دژی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ده‌كه‌ن و گوتیشی: " هه‌ڵوێستی رووسیا له‌مه‌ڕ ریفراندۆم هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤانه بووه".
هه‌ر له‌درێژه قسه‌كاندا، سه‌رۆك بارزانی ئاشكرای ده‌كات، چاوه‌ڕێیان ده‌كرد له دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سنوور دابخرێت، به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد عێراق به چه‌كی ئه‌مریكی هێرشیان بكاته سه‌ر و ئه‌مریكاش بێده‌نگ بێت.