یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی نایابی كوردستان، 6 یاری به‌ڕێوه چوون، 3 یاری به یه‌كسانبوون ته‌واو بوو، 3 یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ركه‌وتن كۆتایی هات.
نەورۆز 0 ـ 2 پێشمه‌رگه‌ی هەولێر
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی بارز سه‌رتیپ پێشكه‌وت، دواتر هه‌مان یاریزانی گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه زیاد كرد.
له‌م یارییه‌دا كامه‌ران عه‌لی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز تووشی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمانی هات و به‌په‌له به ئۆتۆمێبلی فریاگوزاری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
گازی باکوور 2 ـ 2 شێروانە
دوو گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه له گێمی یه‌كه‌م له لایه‌ن هه‌ستیار دڵشاد و سه‌لام عه‌زیز تۆمار كران.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی گازی باكوور له چاره‌گی كۆتایی گێمی دووه‌م له لایه‌ن (په‌یوه‌ند مامه‌ند و ئومێد جیهاد) تۆمار كران.
دەربەندیخان 0 ـ 0 دهۆک
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كه‌مین یاری خۆی له مێژووی خولی نایاب به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دهۆك ته‌واو كرد.
هەندرێن 0 ـ 0 هەولێر
ئه‌م یارییه له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوو تیپ به پێكهاته‌یه‌كی زۆرینه‌ی یاریزانی لاو یارییان ده‌كرد، به درێژایی 90 خوله‌ك هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ئارارات 1 ـ 0 زاخۆ
ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م ئارارات له رێگه‌ی (سه‌فین عه‌بدولخالق) گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
زێرەڤانی 1 ـ 0 ئاکرێ
گۆڵه‌كه‌ی زێره‌ڤانی شێرزاد ئه‌حمه‌د له گێمی یه‌كه‌م تۆماری كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
زێره‌ڤانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئاكرێ كه ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتووه تووشی یه‌كه‌مین شكستبوون له مێژووی خوله‌كه.