لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بوومەلەرزە روویدا

ھاووڵاتییان ھەستیان پێكردووە

K24 – گەرمیان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە سنووری كفری و خانەقین روویدا و كەشناسی رایدەگەیەنێت، چه‌قى ھەردوو بوومه‌له‌رزه‌كه‌ شاری كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان بووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بوومەرزەی یەكەم كاتژمێر 11:37 بە دووری 30كم لە خانەقین و 39 كم لە كفری روویداوە. گوڕی بوومەلەرزەكە 3.7 بووە بە قوڵایی 10كم.

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی، بوومه‌له‌رزه‌ى دووه‌م گوڕه‌كه‌ى كه‌متره‌ كه‌ 2.9 پله‌ى رێخته‌ره‌ .به‌ دوورى 32 كم له‌ خانه‌قين و 36 كم له‌ كفری دوور،‌ به‌قوڵايي 10 كم.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاووڵاتيیان هه‌ستيان پێكردووه‌و هيچ زيانێكى نه‌بووه‌.