26 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

تۆمەتی جیاوازیان ئەنجامداوە

K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو 26 تۆمەتبارییان دەستگیر کردووە کە لەیاسا دەرچوون.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تاوانبارانە تاوانی جیاوازیان ئەنجام داوە و " به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (452، 456، 229، 23ی‌ هاتوچۆ، 413، 2ی‌ موبایل له‌یاسای‌ ژماره‌ 6، 431و 432) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه ‌و به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر داواكراوبوون".

راگەیندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی:

لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا ده‌رچو، لەچه‌ند رۆژی‌ ڕابردودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕاپه‌ڕین 26 تۆمەتباریان به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر دەستگیركرد.

تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (452، 456، 229، 23ی‌ هاتوچۆ، 413، 2ی‌ موبایل له‌یاسای‌ ژماره‌ 6، 431و 432) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌و به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر داواكراوبون.

‌H.J