كوردی رۆژئاوای كوردستان داوایه‌ك له ئه‌وروپا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كوردانی سووریا داوا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، دوای نه‌مانی داعش پشتی تێ نه‌كه‌ن و په‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان نه‌پچڕێنن، هه‌مدیسان داواش ده‌كه‌ن، هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری سووریا بڵاوبكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بپارێزن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ئالدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری ته‌ڤگه‌را جڤاكا دیموكرات "ته‌ڤده‌م" گوتی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی له رووی سیاسی و ئه‌خلاقییه‌وه دڵنیاییان پێداوین، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بن، ئه‌وا ده‌ستبه‌ردارمان ده‌بن، ئه‌وكاتیش فه‌ره‌نسا ده‌توانێت پێشنیازێك بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئێمه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكات.. ئه‌و ده‌توانێت پێشنیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌نێوان ئێمه و توركیا بكات، كه فه‌ره‌نساش به‌شێك بێت له‌و هێزه، یانیش ده‌توانێت پارێزگاری له ئاسمانی ئێمه بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌وه‌ستان بن، ئێمه ناچار ده‌بین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق رێكبكه‌وین، بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای سووریا ئه‌ركی پاراستنی سنوور له ئه‌ستۆ بگرن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" كه زۆرینه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" پێكده‌هێنن، ئاماده‌كاری بۆ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر داعشدا ده‌كات، به‌ڵام له لایكی دیكه‌وه راگه‌یاندنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، چاره‌نووسی هێزه كوردییه‌كانی به‌ره‌و حاڵه‌تێك بردووه، كه به ئه‌سته‌م پێشبینی گۆڕانكارییه‌كان ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا سووربوونی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازی له دژی هێزه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند، كه له مونبجه‌وه ده‌ستپێده‌كات، له مانگی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ پێشنیازی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قووڵایی 30 كیلۆمه‌تر به درێژایی سنوور له باكووری سووریا كرد و، ئه‌نقه‌ره‌ش پێشوازی له‌و پێشنیازه‌ی تره‌مپ كرد، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت توركیا ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌ببات، له‌كاتێكدا هێزه كوردییه‌كان هه‌موو رۆڵێكی ئه‌نقه‌ره له‌و ناوچانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
H.B