شرۆڤه‌كارێكی ئوردنی به بێ پانتۆڵ دیدار له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، پێش دوو رۆژ، میوانداریی نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسی ئوردنی، مه‌جید عسفوری كردووه‌و ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌كانی رووداوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێسرائیل له عه‌ممانی پایته‌خت پرسیاری لێكردووه كه پێش چه‌ند رۆژیك رووی‌دابوو.
دیداره‌كه به رێگه‌ی سكایپ ئه‌نجامدراوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردنی ئۆفیسه‌كانی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری داخستووه، دیداره‌كه‌یش به شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه چووه و كۆتایی هاتووه، كه‌چی بووه‌ته جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردن له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
چونكه مه‌ناف عسفوری كوڕی، له كاتی دیداره‌كه‌دا كه له ماڵی خۆیانه‌وه ئه‌نجامدراوه، وێنه‌ی باوكی گرتووه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، باوكی شۆرتێكی كورتی له پێدایه و له‌سه‌ره‌وه‌ش چاكه‌تی كردووه‌ته به‌ری و بۆینباخی به‌ستووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌رچووه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه به شێوه‌یه‌كی فراوان، كه‌ناڵی جه‌زیره میوانداریی باوك و كوڕه‌كه‌ی كردووه‌و مه‌جید عسفور ده‌ڵێت "بڵاوكردنه‌وی ئه‌و ڤیدیۆیه نه‌بووه‌ته مایه‌ی توڕه بوونم".
مه‌جید عسفور ده‌ڵێت "كوڕه‌كه‌م وێنه‌ی گرتووم و ڤیدیۆكه‌ی ناردووه بۆ هاوڕێكانی كه له ئیسپانیا به‌كالۆریۆس ده‌خوێنن و یه‌كێك له هاوڕێكانی ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی "ئه‌و شۆرته‌م به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه له پێ كردووه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه ئوردن و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه".
مه‌جید عسفور ده‌ڵێت "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌نووسم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه ناوبانگی بۆ په‌یداكردووم، نوسیینه‌كانم ناوبانگیان بۆ په‌یدانه‌كردم".
ما الذي حدث لمناف بعد تصويره والده خلال المقابلة بالشورت؟@Nashratkom pic.twitter.com/lSU7jqdXw6
— قناة الجزيرة (@AJArabic) 26 July 2017