بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و باران بەشێوەیەكی جیاواز لە ناوچەكان دەبارێت و ھە ندێك جار ھەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، رۆژی ھەینی ئاسمان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە باران دەبێت.