ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تكرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای داواكارییه‌كی زۆر له ئاستی سیاسی و ئیداری و جه‌ماوه‌ریی، بۆ ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی نوفڵ حه‌مادی عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا نامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌كه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه به ڤایبه‌ر ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه نووره‌دین قه‌زبان، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "تا ئێستا هیچ نامه‌یه‌كی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌مان له نوفڵ حه‌مادی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێنه‌گه‌یشتووه‌و چاوه‌ڕوانین ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌نجوومه‌ن بڕیاری خۆی بدات كه ئایا متمانه له پارێزگار ده‌سێننه‌وه یان نا".
پاش ئه‌وه‌ی به‌له‌مێك له رووباری دیجله به زیاتر له 250 سه‌رنشینه‌وه كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون، قڵپبوویه‌وه‌و نزیكه‌ی 120 كه‌س له رووباره‌كه‌دا خنكان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی زیاتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشنیازی كردووه پارێزگاری شاره‌كه له كار لابدرێت.