به‌ وێنه‌... ئه‌و 5 گۆڵپارێزه‌ لاوه‌ی یانه‌ گه‌وره‌كانی سه‌رسام كردووه‌

كاسیاس، بۆفۆن و نۆیه‌ر به‌هۆی ئه‌م گۆڵپارێزه‌ لاوانه‌ ده‌ستكێشه‌كانیان فڕێ ده‌ده‌ن

خۆری گۆڵپارێزە لێھاتووەکانی جیھان ووردە ووردە بەرەو ئاوابوون دەچێت، ھەندێکیان بەھۆی ھەڵکشانی تەمەن و ھەندێکیشیان بەھۆی پێکانەوە به‌ره‌و وازهێنان و فرێدانی ده‌ستكێشه‌كانیان هه‌نگاوده‌نێن.

رەنگە لە چەند ساڵی داھاتوو ھەوادارانی تۆپی پێ ھیچی تر کاسیاس، بوفۆن و نۆیەر لە یاریگاکان نەبیننەوە، لەبەرانبەردا چەندین گۆڵپارێزی لاو دێنە پێشەوە، رۆژنامەی مارکا لیستی 5 گۆڵپارێزی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت: ئەمانە لە داھاتوودا دەبنە باشترین گۆڵپارێزەکانی جیھان.

کیبا ئەریزابلاکا، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئاتڵێتیك بلباو
کیبا ئەریزابلاکا، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئاتڵێتیك بلباو

1ـ کیبا ئەریزابلاکا، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئاتڵێتیك بلباو، ئەم گۆڵپارێزە تەمەنی 22 ساڵە و یانەی ریال مەدرید ھەوڵ دەدات بۆندی لەگەڵدا بکات.

جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئه‌یسی میلان
جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئه‌یسی میلان

2ـ جیانلویجی دۆنارۆما، ئەمە گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئەی سی میلانە، تەمەنی 18 ساڵە و ئێستە لە پێکھاتەی سەرەکی یاری دەکات و چەندین یانەیش ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە بۆندی لەگەڵدا بکەن.

جۆردان بێكفۆرد، گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن
جۆردان بێكفۆرد، گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن

3ـ بیکفۆرد، گۆڵپارێزی لاوی یانەی ئیڤەرتۆن، یەکێکە لە گۆڵپارێزە لاوە بەتواناکانی خولی ئینگترا، تەمەنی 23 ساڵە.

فارینێزی گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزویلا
فارینێزی گۆڵپارێزی لاوی یانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزویلا

4ـ وێڵكه‌ر فارینیز، گۆڵپارێزی لاوی ھەڵبژاردەی ڤێنزویلا و یانه‌ی كاراكاسی وڵاته‌كه‌ی، تەمەنی تەنیا 19 ساڵە و لە یاری پێشووی ولاتەکەی بەرانبەر ئارجێنتینا بووە سەر ئێشە بۆ مێسی و ھاوڕێیەکانی.

لافۆنتی گۆڵپارێزی یانه‌ی تۆڵۆزی فره‌نسا رێگری له‌ هه‌وڵێكی گۆڵتۆماركردنی كاڤانی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌گرێت
لافۆنتی گۆڵپارێزی یانه‌ی تۆڵۆزی فره‌نسا رێگری له‌ هه‌وڵێكی گۆڵتۆماركردنی كاڤانی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌گرێت

5- لافونت، گۆڵپارێزی یانەی تولوزی فەرەنسییە و تەمەنی 18 ساڵە، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و بچوکترین گۆڵپارێزە لە خولی فەرەنسا یاری بکات.

مەسعوود حەسەن